شه‌هێن كریم احمد؛ باقر داود حسین
خول 10، ژماره 3 ، به‌فرانبار 2023، ، لاپه‌ڕه 79-87
پوخته
ڕۆژنامه‌وانیى هاووڵاتى، وه‌رچه‌رخانێكی جۆریی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی په‌یام و ناوه‌ڕۆكى میدیایی ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕۆژنامه‌وانیى هاووڵاتى، وه‌رچه‌رخانێكی جۆریی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی په‌یام و ناوه‌ڕۆكى میدیایی درووستكردووە به‌جۆرێك سرووشتی كارى میدیایى له به‌ر ڕۆشنایى گه‌شه‌ى ته‌كنه‌لۆجیا و شۆڕشى میدیاى دیجیتاڵى و زیادبوونى به‌كارهێنه‌رانى مۆبایلی زیرەك گۆرانكارى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
كێشەی سەرەكی توێژینەوەكە، بریتییە لە دەستنیشانكردنی ئاستی پشتبەستنی میدیاكارانی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامه‌وانیى هاووڵاتى، وەك سەرچاوەی زانیاری لە هەرێمی كوردستاندا. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینەوە پەسنییەكانە و ڕێبازی ڕووپێوكاری میدیایی تێدا بەكارهاتووە. هەرچی كۆمەڵی توێژینەوەكەیە لە ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستانن و مشتەی توێژینەوەكەش لە (183)میدیاكار لە هەردوو ڕەگەزی (نێر) و (مێ) پێكهاتووە كە بە شێوازی ناهەڕەمەكی مەبەستدار وەرگیراون. توێژینەوەكە بەچەندین ئەنجامی زانستیی گەیشتووە، لەوانە ڕۆژنامه‌وانیى هاووڵاتى بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى زانیارى لاى میدیاكارانى هه‌رێمى كوردستان كە به ئاستى جیاواز به‌كاریده‌هێنن و پشتى پێ ده‌به‌ستن له چنینه‌وه‌ى زانیاریه‌كاندا. به شێوه‌یه‌ك ئاستى پشتبه‌ستنى به‌رتوێژان به پله‌ى (مامناوه‌ند) بە رێژەی (50.3%) یەو به‌رزترین ئاسته. هەروەها (25.7%)ى به‌رتوێژان به ئاستى (زۆر) و بە رێژەی (8.7%) به ئاستى (ئێجگار زۆر) پشت به زانیاریه‌كانى ڕۆژنامه‌وانى هاووڵاتى ده‌به‌ست. له لایه‌كى دیكه‌وه به‌رتوێژان به ئاستى (كه‌م) بە رێژەی (12.0%) و به ئاستى (زۆر كه‌م) بە رێژەی (3.3%) پشت به‌و زانیاریانه ده‌به‌ستن كه له ڕۆژنامه‌وانیى هاووڵاتیه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌گات. له گرنترین ئەو هۆكارانەى كە دەبنه پاڵنەر بۆ بەكارهێنانى زانیاریەكانى ڕۆژنامەوانیى هاووڵاتى وەك سەرچاوەى زانیارى میدیایى لاى به‌رتوێژان بریتیه له خێرایى لە بڵاوكردنەوەى هەواڵ و ڕووداوە گەرمەكان و پاڵنه‌رى سه‌ره‌كیه به ڕێژه‌ى (84.15) هەروەها بەرزترین ڕێژەى چالاكی هاووڵاتى ڕۆژنامەوان له (تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) دایه وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیاریى و ڕووداوه هه‌مه‌جۆره‌كان.